ئاگری بێ دووكە‌ڵ

حەمەسەعید حەسەن

هەڵمەتێکی چڕ لە دژی بانگخوازی ئیســـلامی: دۆکتـــۆر عەبدولواحید دەســـتی پێ کردووە و پێ ناچێت بەمزووانە هێور ببێتەوە، ئەمە چییە گوتوویەتـــی: با ژنان واز لە کارکردن بهێنـــن و جێگاکانیان بۆ کوڕانی گەنجی بێکاری خاوەن بڕوانامە چۆڵ بکەن، هەرچەندە ئەو داخوازییە، نەک هەر لادان نییە لە ئیسلام، بەڵکوو هەوڵدانە بۆ پێڕەوکردنی دەقی قورئان و فەرموودە. ئەوەی جێی ســـەرنجە، هیچ کام لەوانەی یەخەی ئەو بانگخوازەیان گرتووە، کێشـــەیان لەگەڵ قورئان و فەرموودەدا نییە
کە ئەو بانگخوازە بە موو لە هیچ کامیانی لا نەداوە.
خوا لە ئایەتی ٣1ی ســـوورەتی نووردا دەفەرموێت: “با ژنانی باوەڕدار، چاویان (شـــۆڕ) بکەن، ئابڕووی خۆیان بپارێزن و جوانیی خۆیان تەنیا پیشـــانی مێردەکانیان بـــدەن.” ژنێکیش بچێتـــە دەرەوە و کار بکات، تەواو پێچەوانەی ئەو ئایەتە هەڵسوکەوت دەکات. خوا لە ئایەتی ٣٣ی ســـوورەتی ئەحزابـــدا بە ژنان دەڵێت: “لە ماڵـــی خۆتاندا ئارام بگرن، مەچنـــە دەرەوە و وەک ســـەردەمی نەفامی، جوانیـــی خۆتان نمایش مەکـــەن، نوێژ بکەن، زەکات بـــدەن و گوێڕایەڵی خوا و پەیامهێن بن!” کەواتە لە ماڵ دەرچوون، دەرچوونە لە فەرمانی خوا و ئەوە سەردەمی نەفامـــی بووە، ژن ئازادیی چوونـــەدەرەوە و کارکردنی هەبووە، خاتوو
خەدیجەی یەکەمین هاوژینی پەیامهێن وەک نموونە کە بازرگان بووە.
ئەوە هەڵەیە ئەگەر ژن وا هەســـت بکات، ئەویش وەک پیاو ئینسانێکی تـــەواوە و هەمان مافی پیـــاوی هەیە، ئاخر بەگوێـــرەی ئایەتی 21ی ســـوورەتی ڕووم، “خوا ژنی بۆ ئەوە خوڵقاندووە، خۆشی و ئارامیی بە پیاو ببەخشـــێت،” نەک یاخی ببێت و بۆ کارکـــردن لە ماڵ دەربچێت. بەپێی تەفســـیری ڕازی (865 – 925) بـــۆ ئەو ئایەتە، ژن گیاندارێکە وەک ئـــاژەڵ و ڕووەک، بـــۆ ئـــەوە خوڵقاوە، پیاو ســـوود و چێژی لێ
ببینێت.
وەک دەزانن بەپێی ئایەتی ٣4ی ســـوورەتی ژنان، “پیاو سەرداری ژنە، پیـــاو لە ژن باڵاترە، پیاو مافی ئەوەی هەیە هەم ســـزای دەروونی ژن بدات، هەم هی جەســـتەیی، هەم جێخەوی لێ جیا بکاتەوە، هەم لێشی بدات.” ژن تەنیا لە یەک بواردا یەکسانە بە پیاو: ئەگەر دزی کرد، وەک پیاو سزاکەی دەستبڕینەوەیە. ئایەتی ٣8ی سوورەتی مائیدە. زانایانی ئیســـلام لەســـەر هیچ کۆک نەبن، لەســـەر ئەوە کۆکن، کە خوێنبایی ژن نیو هێندەی خوێنباییی پیاوە، با ژنەکە ســـاغ و ســـەلیمیش بێت و پیاوەکە کەمئەندام یان شـــێتووێت. لە جڤاکێکـــدا، کولتوورێک زاڵ بێت، بە دوو ژن بە یەک شایەت بچن، بە دوو ژن ئەوەندەی یەک پیاو بەشـــەمیراتییان بکەوێت، ژن بە نووقســـانعەقڵ لە قەڵەم بدرێت، ئەوە ئاســـایی و چاوەڕوانکراوە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ، ژمارەی ژنی کوژراو ڕوو لە
هەڵکشان بێت

ھەواڵی زیاتر