دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كۆكن هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام كات درنگه و پێویسته په‌رله‌مان ده‌ستوبرد بكات و یاساكه ده‌ربكات.
دڵشاد شه‌هاب گوتی: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر راسیپاردهی سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ده‌ستپێكرد، كه گوتویه‌تی ده‌بێت كرانه‌وه به رووی هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌بێت، رێگه‌ی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بگیرێته‌به‌ر.
گوتیشی: لایه‌نه سیاسییه‌كان پێشوازییه‌كی باشیان له‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كردووه، گفتوگۆی لایه‌نه‌كان پێویستییه‌كه و هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه نییه، كێ زۆرترین به‌رپرسیاریه‌تی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ده‌بێت زۆرترین و خێراترین هه‌نگاو بنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه.
راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌م پرسه ناوخۆییه، مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستانه، كه ده‌ربازبوونه له‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی عێراق، ئه‌مانه هه‌موو ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان هه‌یه، مه‌رجی سه‌ركه‌وتنیش له‌مه، لێگه‌یشتن و نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانه.
ئاماژی به‌وه‌ش كرد، هه‌ر یه‌كه‌ی به‌جۆرێك پێناسه‌ی لێكنزیكبوونه‌وه ده‌كات، پێموایه ئێمه له حاڵه‌تی شه‌ڕ نین، له حاڵه‌تی ناكۆكییه‌كی سیاسیین، ژیانی سیاسی بیروبۆچوونی جیاواز ده‌هێنێته ئاراوه، بۆیه كه دانیشتنه‌كانیش ئه‌نجام ده‌درێن، ده‌بێت پێوه‌رێك هه‌بێت، ئه‌و پێوه‌ره‌ش ده‌بێت بریتی بێت له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان.
دڵشاد شه‌هاب روونیكرده‌وه، هه‌رێمێك كه به ئیراده‌ی خۆی و به ئاراسته‌كردنێكی سه‌رۆك بارزانییه‌وه ئه‌م شێوازه‌ی دیموكراسییه‌ی هه‌ڵبژاردووه، كه وه‌كو به‌رنامه‌یه‌ك له‌سه‌ری بڕۆین، ئاساییه ناكۆكی سیاسیمان هه‌بێت، به‌ڵام نابێت ناكۆكی سیاسیمان ببێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان هه‌رێم، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌وڵی بۆ ده‌درێت و له به‌رنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، جێگیركردنی هه‌ندێك له‌و بنه‌مایانه‌یه، كه ناكۆكی سیاسی نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی و هه‌وڵێكی سۆشیال میدیا، تێكڕای ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بشڵه‌ژێنێت.
روونیشكرده‌وه، ململانی و ناكۆكی سیاسی به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مجاره پێویسته ببێته بنه‌ما بۆ لێكگه‌یشتنی لایه‌نه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندی باڵا و گشتی جێگیربكرێت.
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا، دڵشاد شه‌هاب گوتی: هیچ چاره‌یه‌ك نییه و ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئینجا هه‌ڵبژاردن كاته‌كه‌ی بۆ حزبێك گونجاوه، بۆ یه‌كێكی دیكه نه‌گونجاوه، یه‌كێك ئه‌م شێوازه‌ی پێباشه، یه‌كێكی دیكه شێوازێكی دیكه‌ی پێباشه، هه‌رچی ناكۆكیمان له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، دواجار ئه‌مڕۆ بێت یان به‌یانی یان كاتێكی دیكه، هه‌ر ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن روویه‌كی گه‌ش و جوانی بیناكردنی حوكمڕانییه له‌هه‌رێمی كوردستان، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه‌ی لێبكرێت.
راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌وه‌ی له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستمان پێكردووه، به‌تایبه‌تی له كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ دوا كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به میوانداریه‌تی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، هه‌موو تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
ئاشكراشی كرد، هه‌موان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان، هه‌ڵبژاردنی ده‌بێت له رووی یاسایی و لۆجیستییه‌وه پێداویستییه‌كانی فه‌راهه‌م بكرێت، هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ناكۆكی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس هه‌یه، وه‌ك كۆمیسیۆن و سیستمی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵییه، دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بێت.
دڵشاد شه‌هاب جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی راستگۆ بین، كات دره‌نگه، ئه‌م كاته كراوه نییه تا به هه‌فته و به مانگ خه‌ریكی گفتوگۆكان بین، ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستوبردێكی خێرا بكات، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی ناكۆكن، به زووترین كات چاره‌سه‌رێكی گونجاو و مامناوه‌ندی بۆ بدۆزرێته‌وه.
راشیگه‌یاند، هیچ یاسایه‌ك به دڵی هه‌موو لایه‌ك ده‌رناچێت، هیچ سیستمێكی هه‌ڵبژاردنیش نابێت لایه‌نێك به ته‌نیا بیربكاته‌وه، به‌و شێوازه بێت كه خۆی ده‌یه‌وێت، له گفتوگۆ و دانووستانیش ده‌بێت لایه‌نه‌كان نه‌رمی بنوێنن، به‌شێك له داواكارییه‌كان بكه‌نه قوربانی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه، دواجار پێوه‌ری سه‌ره‌كی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانه، كه هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌باره‌ی دانیشتنی داهاتووی پارتی یه‌كێتی دڵشاد شه‌هاب ئاماژه‌ی به‌وه كرد، واده‌یه‌كی دیاریكراو باس نه‌كراوه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام هه‌یه و له كۆتاییدا ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت