گرووپی موزیکی سکوردیا کۆنسێرتێک لە نەمسا ساز دەکات

شیڤان شێرزاد – هەولێر

موزیسیانی گەورەی کورد (ڕزگار خۆشناو)، دوای ٣ ساڵ بێدەنگی لە کۆنسێرت و ئاهەنگەکانی گرووپی موزیکی سکوردیا، کە پێک هاتووە لە چەند هونەرمەندێکی نەمسا و لە شاری گراتس، پارچە موزیکی کوردی دەژەنن، ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ کۆنسێرتێکی نوێ لە مانگی داهاتوودا و لە ئێستاوەش تەواوی بلیتەکانی ئەو کۆنسێرتە فرۆشراون.

(ڕزگار خۆشناو) لەم بارەیەوە بۆ (هەولێر) دەڵێت: لەبەر پەتای کۆرۆنا، سێ ساڵ دەبێت گرووپەکەمان (سکوردیا) کۆنسێرتی نەکردووە، ڕۆژی پێنجشەم، ڕێکەوتی ٣٠ــ٦ــ٢٠٢٢، بە کۆنسێرتێکی گەورە لە شاری گراتس لە نەمسا دەگەڕێتەوە خزمەت هەوادارانمان، ئەو کۆنسێرتەی کە بە خۆشحاڵیەوە، دوو مانگ زیاترە بلیتەکانی فرۆشراوە و نەماوە، هەر ڕۆژێک دوای ئەو کۆنسێرتەش ١ــ٧ــ٢٠٢٢، دەچینە شاری فریدریخسهافن لە ئەڵمانیا، بۆ کۆنسرتگێڕانێکی تر کە ئەویش بە هەمان شێوە بلیتی نەماوە. دەبوایە کۆنسێرتی سێهەم لە شاری (یێکەتەرینێنبورگ)، کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆ، زیاتر لە ١٦٠٠ کم لێی دوورە، بکرێت، بەڵام بەداخەوە لەبەر شەڕ نەکرا. داوای لێبووردن لە هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەم، کە زۆر درەنگ خەمی بلیتیان خوارد و بلیتیان دەست نەکەوت، منیش هیچم پێ ناکرێت، چونکە هێشتا هەر لە ئوسترالیام و ١٠ ڕۆژ پێش کۆنسێرتەکە دەگەڕێمەوە نەمسا.

ھەواڵی زیاتر