خاوێن راگرتنی ژینگە‌ ، لە‌ تاكی خێزانە‌وە‌ دە‌ست پێدە‌كات

فە‌زیله شۆرش – هۆڵەندا

ژیان په یوه ندییه کی ڕاسته وخۆ وناڕاسته وخۆی به ژینگه وه هه یه، ژینگه یه کی پاکوخاوێن و دوور له مه ترسی پیسبوونی له پێویسته هه ره گرنگه کانی مرۆڤ و ژیانه، هه رتاکێکی کۆمه ڵگه ش به رپرسیاره له پاک راگرتنی ژینگه به لای که می ده وروبه ری خۆی .
فێربوونی ڕه فتاری پاک و خاوێن راگرتنی ژینگه له خێزانه وه ده ست پێده کات، پێویسته خێزان به به رپرسیارانه و په روه رده یه کی ژینگه دۆست منداڵی په روه رده بکات. هه موو ده زانین پیسبوونی ژینگە هۆکارێکی سه ره کیه له گۆڕانی که شوهه واو و وشکبوونی زه وی و به رزبوونی پله ی گه رمی و کاره ساتی سرووشتی، سه رباری هه مووان هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونه وه ی نەخۆشی .
رێگاکانی پاراستنی ژینگه جۆراوجۆرن، ئه وه ی ده که وێته سه رشانی حکومه ت، هه ستاوه به چه نده ها پرۆژه ی گه وره و و بچوك بۆ پاراستنی ژینگه و به رده وامیش به گوێره ی بارودۆخی کوردستان له خه می پاراستنی ژینگویه، به ڵام ئه وه ی ده که وێته سه رشانی خێزان، دایک و باوک لێی به رپرسیارن، ده بێ خۆیان ببنه نمونه یه کی باش بۆ منداڵه کانیان له پاراستن و به رپرسیاره تی به رامبه ر ژینگه. خۆیان و منداڵه کانیشان فێرکه ن ئاگاداربن له شێوه ی به کارهێنانی ئاو وکاره با و زبڵ و خاشاکی ماڵ، زیاده رۆیی نه که ن له به کارهێنانیان، له کاتی چوونه ده ره وه ش پارێزه ری پاکوخوێنی سه رسه کۆ وشه قام و ناوچه گه شتیاره کان بکه ن.
بێشه ك پاک رانه گرتنی ژینگه ی ده وروبه ر هه روه ك دوژمنێک وایه که به ده ستی خۆت هێناوبێته ماڵه وه بۆ ئازاردانت، چونکه ژینگه ی پیس دوژمنێکی مه ترسیداره بۆ له ناوبردنی هه موو خۆشی و جوانی ژیان، مانه وه ی مرۆڤ و گیانله به ره کان و سه وزایی سه ر زه وی په یوه سته به ژینگه یه کی خاوێن.
له وڵاته پێشکه وتنه کانی جیهان دانیشتوانی ئه م وڵاتانه پێش حکومه ته کانیان هه ست به به رپرسیاره تی خۆیان ده که ن به رامبه ر خاوێن راگرتنی ژینگه له شه ردان له گه ڵ هه ر هۆکارێک که ده بێته هۆی پیسبوونی ژینگه. زۆر له دایک و باوکه کان له گه ڵ منداڵه کانیان رۆژانه چه ند ساتێک ته رخان ده که ن خۆبه خشانه بۆ خاوێنکردنی کۆڵانه که یان و ده وروبه ری شه قامه کانیان له و زبڵ و خاشاکانه که له سه ر شه قامن و کۆی ده که نه وه به جیا، بۆنموونه شوشه به جیاو نایلۆن به جیاو زبڵی هیشك و ته ڕ به جیا دواتر ده یبه نه شوێنی تایبه تی خۆی. ئه وان باوه ریان به وه هه یه خێزان داینه مۆی گۆڕانكاری و پێشكه وتنی کۆمه ڵگایه و خاوێن راگرتنی ژینگه له تاکی خێزانه وه ده ست پێده کات و ژینگه دۆستبوون هه ست و ره فتارێکی پیرۆزه.

ھەواڵی زیاتر