ئاماره‌كانی ته‌ندرووستی رۆژانه بڵاوده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ئێستا به‌راورد به قۆناغه‌كانی پێشووتر ئاماره‌كان راچڵه‌كێنه‌ر نین بۆ هاووڵاتیان
نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه (23ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ریخستووه، له 24 كاتژمێری رابردوودا 28 كه‌س به كۆرۆنا كۆچی دواییان كردووه. 560 تووشبووی نوێش ده‌ستنیشان كراون.
هه‌ڵكشانی ئاماره‌كانی كۆرۆنا دوای ئه‌وه دێت له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه بانگه‌شه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق، له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گه‌رمی به‌ڕێوه‌چوو و تێبینی ده‌كرا، له به‌شێكی گردبوونه‌وه و چالاكییه‌كانی بانگه‌شه‌دا وێڕای درووستبوونی قه‌ره‌باڵغی ره‌چاوی هیچ بنه‌مایه‌كی خۆپارێزی نه‌ده‌كرا. به تایبه‌تی له ئاهه‌نگه‌كانی بانگه‌شه‌دا.
پابه‌ندبوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی ئه‌گه‌رچی له ئاستیی میللی و میدیاییدا وه‌ك پێویست بایه‌خی پێ نه‌دراوه، به‌ڵام تێبینی ده‌كرێت له وتار و په‌یامه‌كانیدا، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی له هه‌موو شت زیاتر دووپاتی كردووه‌ته‌وه، داوای پابه‌ندبوونی خه‌ڵك بووه به رێكاره‌كانی خۆپارێزی.
لە وتارێکدا، كه پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو (20ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)، ئاراسته‌ی قوتابیانی یه‌كه‌می كوردستانی كرد، سه‌رۆكی حكومه‌ت تكای كرد و گوتی: “تكاتان لێده‌كه‌م، ماسك ببه‌ستن، تكاتان لێده‌كه‌م، ڤاكسین وه‌ربگرن”.