بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: “لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشكنیندا کە لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگاری و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگارییەوە ئەنجامدرا، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە چەكی بێ مۆڵەتیان پێبووەو دەستیشگیراوە بەسەر دوو چەكدا لە جۆری دەمانچە”.
لە راگەیەندراوی پۆلسی سلێمانی ئاماژە بەوەشکراوە: “تۆمەتباران بەناوەکانی (ح ، ك ، ق لەدایكبووی 1975 ) و (د، ب ، ع لەدایكبووی 2003 ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە”.
ئەوەشخراوەتەڕوو: “لە چالاكییەكی دیکەدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە تەقەی كردبوو. تۆمەتبار (ه ، ع ، ع لە دایكبووی 1984) بە بڕیاری دادوەر راگیراوەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو”.