شاندێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و ژمارەیەک کۆبوونەوە بۆ هەماهەنگی زیاتر و چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەن.
درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر راسپاردەی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاداشتێکی کێشە و گرفتەکان، شاندێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا. بڕیارە ئەمڕۆ زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق و بەرپرسانی پەیوەندیدار بکەن، بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوانیان و هەماهەنگی زیاتر بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ئامێر و پڕۆژەی خزمەتگوزاری تەندروستی.
ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێش 29/5/2022، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان و هانی عوقابی، وەزیری تەندروستی عێراق بە وەکالەت، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەکانیان کرد.