هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

قــوتابیـیه‌كـی زانكۆی سۆران یه‌كه‌مین به‌رهــه‌می شیــعری خــۆی بڵاوده‌كاته‌وه

خه‌ڵات زرار كازم، قوتابی قۆناغی چواره‌می به‌شی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی سۆرانه‌ و له‌گه‌ڵ خوێندنی زانستی خۆی له‌ بوارێكی تریشدا ئه‌زموون بكات ویه‌كه‌مین كتێبی شیعریی خۆی به‌ ناونیشانی نۆته‌ی چاوه‌ڕوانی بڵاوبكاته‌وه‌.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ هێلین میدیا گــوتــی: لــه‌ ســاڵــی 2010یـــه‌وه‌ ده‌ستــم بــه‌ نووسین كــردووه‌ و سه‌ره‌تـــا نووسینه‌كانم ساده‌ و كلاسیك بوون و زیاتر گرنگیم به فۆرم رووخساری شیــعر ده‌دا،به‌ڵام دواتر شێوازی خۆمم گۆڕێ ئه‌مه‌ش بوو به‌ وه‌رچه‌رخانێك له‌ خودی خۆمدا، دواتر به‌وه‌ گه‌یشتم كه‌ شیعری سه‌ربه‌ست زیاتر من به‌رنیاز ده‌كــات وه‌ك خۆمــی ڕاسته‌قینه‌.
سه‌باره‌ت به‌ نۆته‌ی چاوه‌ڕوانی، خه‌ڵات له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ووتی :نۆته‌ی چاوه‌روانی، پێكهاتووه‌ له‌ شیعر وقه‌سیده‌ سه‌ر به‌ بابه‌ت و فۆرم و ته‌كنیكی جیاوازن، جیا له‌وه‌ش تێكه‌ڵه‌یه‌كن له‌ شیعری كلاسیك و مۆدێرن. هه‌وڵ ده‌ده‌م و ده‌مه‌وێت له‌ داهاتوو په‌ره‌ به‌ توانای خۆم بده‌م له‌ بواری نووســینی شیعر و هه‌نگاوی نوێ بۆ پێشه‌وه‌ بنێم.