- رۆژی پێنج شەممەی هەفتەی رابردوو لە وڵاتی سعودیه بۆ یەكەم لە مێژووی ئەو وڵاتە كۆمپانیای “تەیران دیل” لە گەشتێكی فرۆكەوانی خۆیدا تەنیا سوودی لەهێزی فرۆكەوانی ئافرەتان (فرۆكەوان و تیمی خزمەتگوزاری) وەرگرت، بەرپرسانانی باڵای فرۆكەوانی ئەو وڵاتە لەو هەوڵەی ئەو كۆمپانیایە پێشوازیان كرد، ئەو گەشتە ررۆژی پێنج شەممە لە نێوان “ریاز و جیدە ” ئەنجامدرا.
- لە شاری میكزوسیتی لە وڵاتی مەكسیك، بە سەدان ئافرەتی چالاكوانی بواری مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ بە مەبەستی نارەزایی دەربرین بەرامبەر بەو توندوتیژیانەی بەرامبەر بە ئافرەتان دەكرێت، رژانە سەشەقام و داوای دادپەروەری یاسایی و كۆمەڵایەتیان كرد، بەشێك لەئافرەتەكان روخساریان بە نیقابێكی رەش داپۆشیبوو كە هێمای پرسەدانان بۆ ئافرەته كوژراوەكان بوو، هەروەها خاچێكی سووریشان بەدەستەوە بوو كە لێی نووسرابوو، دادپەروەری. بە پێی ئامارە فەرمییەكان 3751 ئافرەت لە ساڵی 2021 لەو وڵاتە كوژراون.
- فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمەریكا گەیشتنە رێككەوتنێكی مێژووی كە حەقدەستی یاریزانی تۆپی پێی میللیەكانی ئافرەتان و پیاوان، لەو وڵاتە بە یەكسانی دابەش بكرێـت، ئەو رێككەوتنە لە كاتێكدا ئەنجام درا كە لە ساڵی 2019 “مێگان راپینۆ” و بەشێك لە ئافرەتە یاریزانەكانی تۆپی پێ لە وڵاتی ئەمەریكا دژی نایەكسانی له حەقدەستی یاریزانانی تۆپی پێی ئافرەتان و پیاوان سكاڵایان تۆمار كردبوو.
- باربارا راودوارد، نوێنەری بەریتانیا لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بارەی رەوشی ئافرەتانی ئەفغانستان وتی، لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو ئافرەتانی ئەفغانستان دەرفەتی كار و خوێندن و بریاردانیان لە بارەی دوارۆژی خۆیان و چالاكی فەرهەنگیان هەبووە و بە پێی ئامارەكان لە پێش تالیبان نزیكەی 3میلیۆن و 600 هەزار كچ لە قوتابخانە خویندوویانە و یەك لە سەر چواری ئەندامانی پەرلەمان ئافرەت بوون و %20هێزی كاری ئەو وڵاتە ئافرەت بووە، بەڵام بەداخەوە ئێستا تاڵیبان دەیەوێت ئەو سەركەوتنانەی ئافرەتان لە ناو ببات، بۆیە پێویستە هەڵوەستە لە سەر ئەو باروودۆخە بكرێـت.
- ئەنجوومەنی نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار لە وڵاتی ئەمەریكا دەڵێ ئافرەتان لە سەرووی 40 ساڵییەوە تووشی جۆرێك لە نەخۆشی دڵ و دەمارەكان دەبن بۆیە پێویستە ئاگاداری تەندرووستی خۆیان بن و سێ هۆكاربۆ تەندروستی ئافرەتانی سەرووی 40 ساڵ هەیە:(خۆراكی تەندروست، وەرزشی رێكوپێك و پشكنینی پزیشكی).
previous post