گوتەبێژی حکومەت ئاماژە بەوە دەکات، 25ـی مانگ مووچە دابەش دەکرێت بە بێ لێبڕین
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، سبەی یەکشەممە 24-10-2021، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان وردەکاری و چۆنیەتیی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکاتەوە.
بەشێوەیەکی گشتی وەزارەتی دارایی پێش دابەشکردنی مووچە لیستێک بڵاودەکاتەوە. د. جووتیار عادل دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو داهاتەی لەبەردەستیدایە مووچە دابەش دەکات.
بەپێی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، مانگانە بەغدا 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، گوتەبێژی حکومەت رایگەیاند، بڕیارە رۆژی سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و بڕیاری ناردنی پارەکە بدات. “بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە هەمانە، پێویستە پارەکە بنێردرێت.”