پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتگێڕ گوڵەباغ 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری مام گوڵه‌باغ کرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتیی دیاری دەڤەری کۆیە و کوردستان و ھەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر، خوالێخۆشبوو ڕەفیق عارف ناسراو بە (مام پورزا گوڵەباغ) دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر