زاخۆ.. کوڕێک لەلایەن باوکییەوە کوژرا

گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، کوڕێک لەلایەن باوکییەوە کوژرا، دواتر باوکەکە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 29-5-2022، نه‌هشه‌ت سه‌لمان، گوتەبێژی پۆلیسى زاخۆ رایگه‌یاند، کاژێر15:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، کوڕێکی تەمەن 27 ساڵ، لەلایەن باوکییەوە بە چەکی کلاشینکۆف کوژرا.

بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ، باوکەکە دوای ئەوەی کوڕەکەی خۆی کوشتووە، خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە. 

لە بارەی هۆکاری کوشتنەکەش، گوتەبێژی پۆلیسى زاخۆ  گوتی: “بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رووداوەکە بەهۆی کێشەییەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە.”

دوو رۆژ لەمەوبەریش هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: لە قەزای خەبات، باوكێک دوای ئەوەی کوڕە تەمەن 30 ساڵانەکەی خۆی کوشتووە، دواتر تەرمەکەی فڕێداوەتە نێو زێی گەورە.

ھەواڵی زیاتر