زانایانی زانكۆیەكی نێودەوڵەتی بۆ مەبەستی سازدانی توێژینەوە لەسەر شێرپەنجە هاتنە هەولێر

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

لە ژێر چاودێری هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتی توێژینەوەی شێرپەنجە بە هاوبەشی زانكۆی سەلاحەدین و زانكۆی تیشكی نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.
لەم سەكۆیە نێودەوڵەتیەدا شاندێكی زانایانی زانكۆی یاگیلۆنیا لە كراكۆف كە پێك هاتبوون لە (پڕۆفیسۆر یانوش دامبرۆڤسكی، دكتۆر باربارا پوچێلیك و ئادەم سولێك) بەشداری كۆڕبەندەكە بوون.
بە دەستپێشخەری نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم لە پۆڵۆنیا شاندی زانایانی زانكۆی یاگیلۆنیا وتاریان لە كۆڕبەندەكە پێشكەش كرد و ئاماژەیان بە گرنگیدان بەم جۆرە كۆڕەبەندانە كرد و بەستنەوەی توێژینەوە زانستیەكان بە ناوەندەكانی تەندروستی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی لەمەولا سوودی لێ وەربگریت.
زانكۆی یاگیلۆنیا لە شاری كراكۆف لە زانكۆیە هەرە كۆنەكانی وڵاتی پۆڵۆنیایە، مێژویەكی دەوڵەمەندی هاوكاری هەیە لەگەڵ زانكۆكانی هەرێمی كوردستاندا.
شایانی باسە ئەمە دووەمین كۆڕبەنده لەم ئەمساڵەدا دەکرێت كە تێیدا شاندی زانایانی زانكۆی یاگیلۆنیا بەشدار دەبن و، ئامانج لێی دانانی پلانە بۆ داهاتووی سەلامەتی و تەندروستی خەڵکی هەرێمی كوردستان.

ھەواڵی زیاتر