پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی چوارده‌ كه‌سی به‌تۆمه‌تی خواردنه‌وه‌ی مادده‌ كحولییه‌كان راگه‌یاند.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29 ى 5 ى 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر  بڵاویكرده‌وه‌، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنر، شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی (29/28-5-2022) لەسەر شەقامی هەولێر – کۆیە، لە هەڵمەتێکدا (14) کەسیان بە تۆمەتی خواردنەوەی ماددە کحولییەکان لە شوێنە گشتییەکان و باخچەکان دەستگیر کرد و هەروەها دەستیشیان بەسەر چەند ئۆتۆمبێلێک و دەمانچە داگرت. 
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تۆمەتبارەکان و ئەو کەلوپەلانەی لایان بوو، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کران

ھەواڵی زیاتر