چۆن خۆمان و ماڵەکەمان لە تۆزوخۆڵ بپارێزین؟

بەهۆی زیادبوونی تۆزوخۆڵ لە ناوچەکە و بە تایبەت هەرێمەکەمان نەخۆشخانەکان پڕبوونە لە نەخۆش.

ئەمساڵ ڕەشەبا و تۆزوخۆڵ زۆر زیاتر بوو بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، هەر جارێک نا چەندین جارە ئەمساڵ دیاردەی خۆڵبارین روو دەدات و خەڵکی بەمهۆیەوە تەنگەنەفەسی و کێشەکانی هەناسەدانی بۆ دروست بووە. ئەڵبەتە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە تۆزوخۆڵی زیاتر بەڕێوەیە، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی تۆزوخۆڵ زۆربەی ناوچەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بگرێتەوە کاریگەرى ئەم خۆڵبارینە چڕ دەبێتەوە لەسەر ناوچەکەمان، ئاستى خۆڵبارین لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى تر جیاواز دەبێت، ناوچەکەمان کۆتایى دێت”.
چۆنیەتی خۆپاراستن لە تۆزوخۆڵ:

  1. بەستنی ماسک لە کاتی چوونە دەرەوە.
  2. دانانی پەڕۆکی تەڕ لەسەر لووت.
  3. ئاو زۆر بخۆوە، ئاو زەرەکانی تۆزوخۆڵ کەم دەکاتەوە کە چوونەتە لەشەوە.
  4. حالەتی زۆر پێویست نەبێ لە ماڵەکەت دەر مەچۆ.
  5. چاویلکەی هەتاوی بەکار بێنە بۆ پاراستنی چاوەکانت.
  6. لەخورێنی کەوچکێک هەنگوین بخۆ.
  7. پەنجەرەی ماڵەوە بە توندی دابخە.
  8. خواردنەوەی چای سەوز و نەعناع وئاوی جەنجەفیل زۆر باشە.
  9. خواردنی ئەو میوانەی کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C وەکو: پرتەقاڵ و لیمۆ و لالەنگی.
ھەواڵی زیاتر