ڕۆڵی كورد لە‌ ھە‌ڵبژاردنی ئایندە‌ی توركیادا

ڕوناك فازیڵ

هەموو دەبینین ئێستا جموجوڵێکی چڕ لە ئارادایە بۆ بەدەستهێنانی دەنگی نزیکەی ٢٢ملێۆن هاووڵاتیی کورد؛ چونکە ئەوان زۆر باش دەزانن ئەوەی دەنگی کوردی لەگەڵ بێت چانسێکی زۆری بردنەوەی دەبێت لە هەڵبژاردنەکەدا؛ ئەو هەلەش چەندین جارە وا دووبارە دەبێتەوە بەڵام بێ ئەوەی هیچ سوودی لێ وەربگیرێت. بێگومان هەموو سیاسەتمەدارێک درک بەو ڕاستییە دەکات کە ئەمە ڕەخسانی هەڵێکی زێڕینە بۆ گەیشتن بە ماف و ئامانجەکان، لە ڕێگای ئاشتیانەوە، بەڵام بەداخەوە سیاسەتە چەوتەکەی سەرانی پەکەکە وای کردووە کوردی باکوور هیچ کاتێک سوود لەم هەل و دەرفەتانە نەبینێت، بەڵکو هەمیشە لە ڕێگای پەنابردن بۆ سیناریۆی شپرز و جۆراوجۆر وای کردووە کە نەک هەر زەرەر بە دۆزی کورد بگەیێنێت بەڵکو خزمەت بە دژمنانیش بکات لە هەرچوار پارچەی کوردستاندا. ئەم ڕاستییەش چیتر حاشا هەڵناگرێ، ئەوەتا ڕۆژانە خەڵک بە ڕوونی پلان و جموجۆڵیان دەبینێت کە چۆن دژایەتیی پێشمەرگە دەکەن زەرەر لە هاووڵاتیانی کوردی باشوور دەدەن و گیان و ئابوورییان لێ دەخەنە مەترسی، لەبری ئەوەی ئاشتیانە بەرگری لە دۆز و مافەکانی گەلی کوردستان بکەن لە باکووری کوردستاندا.

ھەواڵی زیاتر