مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە (28ی ئایار/ مایۆی 2022)، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە رێبوار یەڵدا ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی (مارلین)ی خوشکی.
سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا، رێبوار یەڵدا، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.