عومرەکارێکی کورد لە مەککە کۆچی دواییکرد 

ئافرەتێکی عومرەکاری خەڵکی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ هەینی لە شاری مەککە لە تەمەنی 72 ساڵی کۆچی دواییکرد و هەر لەو شارە بە خاک سپێردرا.

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە “ئەمرۆ هەینی لە شاری مەککەی پیرۆز عومرەکارێکی هەرێمی کوردستان بەناوی (حەمدیە توفیق ڕەسوول)، تەمەن 72 ساڵ کۆچی دواییکرد.”

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە “ئەم عومرەکارە خەڵکی شاری سلێمانییە و  بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتی عومرە سەردانی وڵاتی عەرەبستانی سعوودیەی کردووە، ئەمرۆ هەر لە سعوودیە کۆچی دواییکردووە.”

هەروەها نووسیویەتی “لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەو عومرەکارە دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین جێگەی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامیش بە خانەوادە و کەسوکاری بدات.”

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە “دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان تەرمی ئەو عومرەکارە لە شاری مەککەی پیرۆز بە خاک سپێردرا.”

ھەواڵی زیاتر