تاوانبارێك دوای 14 ساڵ ده‌ستگیركرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك ئاشكرای ده‌كات، دوای 14 ساڵ له ئه‌نجامدانی تاوانێك، تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، 14 ساڵ به‌ر له ئێستا تاوانبارێك تاوانێكی كووشتنی ئه‌نجامداوه، پێی وابووه به خۆ شاردنه‌وه له چنگی یاسا رزگاری ده‌بێت، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری له‌باره‌یه‌وه، تیمه‌كان توانیان ده‌ستگیری بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، تاوانباره‌كه به مادده‌ی 406ـی یاسای سزادانی عێراقی سزا ده‌درێت و پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر هه‌بوو، دوای ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر، ده‌ستگیر كرا.