لە ناحییەی کانی ماسی سەر بە قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک پێشمەرگەیەک بە گوللەی چەکدارانی پەکەکە برینداربوو.
وارشین سەلمان، قائیمقامی قەزای ئامێدی رایگەیاند: “ئەمشەو لە ناحیەی کانی ماسی سەر بە قەزای ئامێدی چەکدارانی پەکەکە هێرشیانکردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و بەهۆیەوە پێشمەرگەیە برینداربووە”.
هەروەها قائیمقامی قەزای ئامێدی ئەوەشی خستەروو: “پێشمەرگە بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک”.
ئەمە لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندێکی قەزای ئامێدی بەهۆی هێرشی مووشەکی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر هاووڵاتییان دوو کەس شەهیدبوون و دوو کەسی دیکەش برینداربوو.