پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له شارۆچكه‌ی كه‌لار 5 تۆمه‌تباری ده‌ستگیر كرد به تۆمه‌تی دزینی كێبلی كاره‌با.
مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال له ڕأگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: دوای سکاڵای هاووڵاتییەک کە خاوەنی حەقڵی پەلەوەرە (دەواجن) بوو لە گوندی گردەگۆزینە سەر بە شارۆچكه‌ی کەلار کە کێبڵی کارەبایی حەقڵەکەی دزراوە، پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌كان كرد.
ڕاشیگه‌یاند: دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونێكی وردی پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، توانرا 5 تۆمەبتار دەستگیر بکرێ.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تاوانباره‌كان دانیان بەتاوانەکە و دزینی كێبلی كاره‌باییه‌كان دانا و ئێستاش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 یاسای سزدانی عێراقی بەند کراون.