فیلمێکی کوردی لە بەغدا خەڵاتی باشترین فیلمی پێبەخشرا

فیستیڤاڵی سینەمایی فیلم لە نیگای ئافرەتدا، ساڵانە بە ئامادەبوونی چەندین وڵاتی بیانی و شار و شارۆچکەکانی عێراق لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.

لە خوولی نوێی ئەم فیستیڤاڵەشدا کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەڕێوەچوو، خانمە ئەکتەر و دەرهێنەری کورد (کاردینا هێمن) خەڵاتی ئەو فیستیڤاڵەی بە فیلمی (حەیات) پێبەخشرا.
فیلمەکە لە نووسینی هونەرمەند (محەمەد شێروانی)ـە و نواندنی (عوسمان سەدیق، ڕەوا زاهیر، کاردینا هێمن)ـە، ناوەڕۆکی فیلمەکەش باس لە گرفتێکی کۆمەڵایەتیدا دەکات لە نێو کۆمەڵگەی کوردی دا و ئاستەنگەکانی ژن بوون دەخاتە ڕوو، هاوکات توانا و هێزی ئافرەت نیشانی بینەر دەدات.
(کاردینا هێمن) دەرهێنەری ئەم فیلمە لە ئاخاوتنێکی دا بۆ (هەولێر) دەڵێت: جێگەی خۆشحاڵیە لە خولی ئەمساڵی فیستیڤاڵی سینەما لە نیگای ئافرەتدا وەک کچە دەرهێنەرێکی کورد بە فیلمی (حەیات) بەشداربووم و خەڵاتی باشترین فیلمم بەدەسهێنا و سوپاسی لێژنەی دادوەرانی فیستیڤاڵەکە دەکەم و لێرەوەش ڕایدەگەیەنم، فیلمەکەم ئێستا بەشدارە لە چەندین فیستیڤاڵی دیکەی نێودەوڵەتی دا بەو هیوایەم خەڵاتی زیاتر بەدەست بێنم.

ھەواڵی زیاتر