چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

کۆمپانیای فایزەر: ڤاکسینەکەمان بۆ منداڵان بە ڕێژەی ٪91 کاریگەرە


فایزەر بڵاویکردووەتەوە ڤاکسینەکەیان بۆ منداڵان بەرێژەی ٪91 دژە کۆرۆنایە.

لەنوێترین راگەیێندراویدا، کۆمپانیای فایزەر دەڵێت، ڤاکسینەکەیان بۆ منداڵان 5 بۆ 11 ساڵ تاقیکردووەتەوە و دەرکەوتووە بەرێژەی ٪91 کاریگەرە و منداڵان دژی کۆرۆنا دەپارێزێت.

فایزەر روونیکردووتەوە، گۆڕانکارییان لە بڕی ڤاکسینەکە کردووە و جیاوازە لەوەی ئێستا بۆ گەوران بەکاردێت.

کۆمپانیای فایزەر ڤاکسینەکەی لەسەر 2268 منداڵ لە تەمەنی 5-11 ساڵ تاقیکردووتەوە و دەرکەوتووە هەموو منداڵەکان دژەتەنیان دژی کۆرۆنا دروستکردووە.

د. لاری کۆسیلوک، پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکان لە نەخۆشخانەی منداڵانی لوری دەڵێت، دڵخۆشین کە ڤاکسینێکی سەلامەت و کاریگەرەمان هەیە بۆ منداڵان و مێردمنداڵان، بەتایبەت بوونی ڤاکسینێکی کاریگەر بۆ منداڵانی خوار 11 ساڵ، ئەمە هەنگاوێکی گرنگە، یارمەتیدەری پزیشکان دەبێت لە کوتانی منداڵان و پاراستنیان لەم پەتایە.

پسپۆڕەکەی نەخۆشییە گوازراوەکان روونیدەکاتەوە، ڤاکسینی فایزەر بەرێژەی ٪91 کاریگەرە، ئەمەش دەرخەری ئەوەی ئەو منداڵانەی ڤاکسین وەردەگرن پارێزراوتر بەراورد بەوانەی ڤاکسین وەرناگرن.

د. لاری رایدەگەیێنێت، راستە منداڵان بە بەراورد بە گەوران مەترسیی کەمتری کۆرۆنایان لەسەر بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە منداڵان بە تەواوی لە مەترسییەکانی کۆرۆنا دوورن بەڵکو دەکرێت ئەوانیش بە توندی تووشببن. کوتانی منداڵان ئێجگار گرنگە بۆ ئاسایی بوونەوەی ژیان و رزگاربوون لەم پەتایە.