دهۆك.. 265 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 265 كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردوه‌ و سه‌رجه‌میشیان چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌.

ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی كاریگه‌ریه‌كانی خۆڵبارین له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 265 كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ركردن كه‌ 21 كه‌سیان منداڵ بون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردوه‌، چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر