چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

له‌ بۆردومانێكی ئاسمانی ئه‌مریكا ،سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ئه‌لقاعیده‌ له‌ سوریا كوژرا.

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه‌،له‌ بۆردومانێكی ئاسمانی ئه‌مریكا ،سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ئه‌لقاعیده‌ به‌ناوی عه‌بدولحه‌مید مه‌تر له‌ سوریا كوژرا.

راشیگه‌یاند، له‌باره‌ی زیانه‌كانی ریزی هاوولاتیانی مه‌ده‌نی، هیچ زانیارییه‌ك به‌رده‌ست نییه‌، بۆردومانه‌كه‌ له‌ رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ (دڕۆن) له‌ جۆری qm9- ئه‌نجام دراوه‌‌.ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌ ئامانجگرتنی داعش و ئه‌لقاعیده‌ و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.