گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی راگیرا

بەشی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە کە، بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی عێراق و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە، بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین، بۆیە لە ئێستادا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگیرێت.
راشیگەیاندووە کە لەکاتی ئاساییبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.

ھەواڵی زیاتر