دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌ی داڤۆس له‌ وڵاتی سویسڕا، له‌گه‌ڵ فاتح بیرۆل به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له‌ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ كۆبووه‌وه‌.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: لە ماوەی 3 ساڵی ڕابردوودا، ئێمە گەورەترین پڕۆژه‌ی گازی فلێرمان تەواو کرد بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا كە توانای 165 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئێستا كار له‌سه‌ر پرۆژەی وزه‌ی خۆریش ده‌كه‌ین و سێ کێڵگەی دروستكردنی وزه‌ی خۆری 25 مێگاواتیمان تەندەر کردووه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له‌ فاتح بیرۆل بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە کرد کە یارمەتی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بدات لە بواری تەکنیکی و ڕاهێناندا.