دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

لە كۆیه‌ به‌هۆی خۆڵبارین 45 هاووڵاتی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون 

گوته‌بێژی ته‌ندروستی كۆیه‌ ڕایگە‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌هۆی شه‌پۆڵه‌كانی خۆڵبارین و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه‌ 45 هاووڵاتی شاری كۆیه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتنیان كردووه‌.

هاوكار عه‌لی گوته‌بێژی ته‌ندروستی كۆیه‌ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆڵه‌ خۆڵبارینه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ شارۆچكه‌ی كۆیه‌ 45 هاووڵاتی سه‌ردانی به‌شی فریاكه‌وتنی هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری شه‌هید د. خالید و نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ته‌قته‌قیان كردووه‌.

ڕاشیگە‌یاند: هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه به‌هۆی شه‌پۆڵی خۆڵبارینه‌وه‌‌ تووشی حاڵه‌تی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و هه‌ستیاری بوونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه‌، چاره‌سه‌رییان پێدراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراون.

جێی باسه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌وه‌ شه‌پۆڵێكی چڕی خۆڵبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراقی گرتۆته‌وه‌، كه‌شناسیش پێشبینی كردووه‌ شه‌پۆڵه‌كه‌ تا سبه‌ی سێشه‌میش به‌رده‌وامی هه‌بێت.