یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر گوندێك له‌ سنووری كه‌ركووك

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م كۆمه‌ڵێك چه‌كداری داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندێك له‌ باشووری ڕۆژئاوای شاری كه‌ركووك.

هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر گوندی سامی عاسی بووه‌ له‌ سنووری شاره‌دێی ڕه‌شاد له‌ سنووری پارێزگه‌ی كه‌ركووك.

له‌ هێرشه‌كه‌دا هاووڵاتییانی گونده‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێكیان بریندار بووه‌‌.

دواتر پۆلیسی فیدڕالی و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی هێرشه‌كه‌ و تیرۆریستانی داعشیش ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه‌.