وەزارەتی خوێندنی باڵا پۆستێک ڕادەگەیەنێت 

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووی هه‌یه‌ ببێته‌ ڕاگری كۆلیژی پزیشكی له‌ زانكۆی كۆیه‌ ده‌توانێ cv پێشكه‌ش بكات.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاند: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەچوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى لە زانکۆى کۆیە بۆ جارى دووەم ڕادەگەێنێت.

ڕاشیگه‌یاند: هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی ڕاگری كۆلیژه‌كه‌ی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .

ناسناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

هه‌روه‌ها تێبینییه‌كانی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت دیاری كردووه‌ بریتین له‌:-

• ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

•  زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

• دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (29/5/2022) ڕۆژى (یەکشه‌م) دەبێت.

• پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.

• هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات.

ھەواڵی زیاتر