مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پارەی بۆ چارەسەری تووشبووانی تالاسیما تەرخان كرد بەمەبەستی ناردنە دەرەوەیان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووەتەوە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە خزمەتكردنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانكردنی بڕە پارەیەك بۆ چارەسەری تووشبووانی تالاسیما.
باس لەوەش كراوە، بڕیار دراوە بە خەرجكردنی بڕی پێنج ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، بە مەبەستی چاندنی مۆخی ئێسك بۆ 100 تووشبووی تالاسیما لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان.
روون كراوەتەوە، بەپێی پارەی تەرخانكراو، بۆ هەر نەخۆشێك بڕی 55 هەزار دۆلار خەمڵێنراوە بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ بكرێت.