متمانەی روح

وڵاتی ئاو
غوربەتی تێدا نییە
لەمێژە روحم پێ سپاردووە
من ئەو روحەم
دوورترین شەپۆل دەمناسێتەوە
لەگەڵ فرتەی هەر ماسییەكدا
دیوارەكانی ئاو دەژمێرم
پێشتر
زۆر بە ڕوحی باڵندە ژیام
تۆی نائاشنا بە روحی باڵندە
نەتدەزانی
ئەوان میهرێك كۆیاندەكاتەوەو..
هاوارێك پەرتیان دەكات
بەبۆشاییەكانی تەمەنیش ئاشنام
ئاخرتەمەن پڕە لە بۆشایی هاوڕێ
مینای دڵ زۆر ناسكە
تۆی ناشی، چوزانیت
شووشەی دڵ
كە درزی زۆر بوون
وەكو فرمێسك یادەوەری لێدەڕژێن
دەڕژێن و یەكە یەكە
دەبن بە پەناهەندەی مانگ

ھەواڵی زیاتر