خۆڵەمێش

خۆڵەمێش
من دەمێکە
پشکۆی حەزم
بووە بەخۆڵەمێش
و
چرای چاوەڕوانیم
کوژاوەتەوە
دەمێکە
ئینجانەی بەختم
درزی بردووە
و
درەختی هیوام
بڕاوەتەوە
دەمێکە
گۆزەی خۆزگەکانم
ورد و خاش بووە
و
چۆڵەکەی ئامێزم
بێ نازکەوتووە
دەمێکە
جەستەی خەونەکانم
لەخاچ دراوە
و
کاژێری تەمەنم
لەکار کەوتووە

ھەواڵی زیاتر