- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ له یاریگه‌ی لاكارتۆخا له شاری سێیڤیای وڵاتی ئیسپانیا ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا و گڵاسكۆ رێنجه‌رزی سكۆتله‌ندا له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
- کەناڵی دایرێکتی ئەمریکی: لیۆنێل مێسی پلانی هەیە لە 35%ـی پشکەکانی یانەی ئینتەرمیامی ئەمریکی بکڕێتەوە لە ئه‌فسانه‌ی ئینگلیزی دەیڤد بێکهام خاوەندارێتی دەکات و دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەشی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لەگەڵ ئەو یانەیە درێژە بە یاریکردن دەدات، ئەگەر مێسی لە کڕینەوەی پشکەکە سەرکەوتوو بێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە هاوینی ساڵی داهاتوو مێسی په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه ده‌كات.
- ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ ئه‌ستێره‌ی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت به‌هۆی لێسه‌ندنه‌وه‌ی درێسی ژماره 10 و پێدانی ژماره‌كه به حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریمی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه، ئه‌مه‌ش ئه‌ستێره كورده‌كه‌ی توڕه كردووه و دواتر به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ غانم عریبی سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌كه بڕیاری دوورخرانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ ده‌رێت.
- به گوێره‌ی هه‌واڵی میدیایه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی، كارگێری هه‌ڵبژارده‌كه چاوه‌ڕوانی بۆچوونی میرۆسلاڤ سوكوبی راهێنه‌ری ئۆڵمپی عێراق ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌رتیپی یاریزانی یانه‌ی زه‌ورا، به‌ڵام میدیایه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی به مه‌حاڵیان زانیوه كه راهێنه‌ر رازیبێت له‌سه‌ر دوورخرانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره كورده، چونكه یه‌كێك له باشترین بژارده و كارته‌كانی ژێر ده‌ستی كه پشتی پێ ده‌به‌ستێت له پاڵه‌وانێتی ئاسیای خوار 23 ساڵ كه له هاوینی ئه‌مساڵ له وڵاتی ئۆزبه‌كیستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
- داڤید ئالابا له پێكانه‌كه‌ی چاكبووه‌وه و گه‌ڕایه‌وه مه‌شقه‌كانی ریال مه‌درید، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو لە یاریی یانەکەی لە لالیگا بەرامبەر ئۆساسۆنا تووشی پێکان بوو، لەوکاتەوە ئالابا لە پێنج یاریی دابڕاوە چواریان لە لالیگا و یەکێکیان لە چامپیۆنزلیگ، بەپێی لێدوانەکانی دەستەی هونەری ئالابا بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر لیڤەرپوول لە کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبێت.
- یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول: بەهۆی بوونی کۆمەڵێک یاریزانی باش توانیمان جامی فا ببەینەوە و هەموومان هەست بە بەرپرسیاریەتیەکی زۆر دەکەن، پەیامێکیش ئاراستەی فێدراسیۆنی ئینگلیزی دەکەم، تکایەی مێدالیای زیاتر ئامادە بکەن، بۆچی دەبێت چەند مێدالیایەکی دیاریکراو ببەخشن، تیپێکی گەورە بۆ دەبێت چەند مێدالیایەکی دیاریکراوی پێ بدرێت کە دەبێتە پاڵەوان،
- یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی یلڤه‌رپوول: لەبارەی چامپیۆنزلیگیش بێگومان ناسناوێکی زۆر گەورەیە، بەڵام ریال مەدرید ئەزموونێکی گەورەی هەیە، ئەوان ناسناوی لالیگاشیان بردووەتەوە بەڵام ئێمە دوو یاریی چارەنووسسازمان ماوە.
next post