یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی، ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی دیاری كرد، كه بڕیار بۆ كڕین و ده‌ستخستنی رۆبێرتۆ لیڤاندۆڤسكی ته‌رخانی بكا.
دوێنێ سێشه‌ممه 17/5/2022، مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه یانه‌ی به‌رشلۆنه، بڕه‌پاره‌ی بۆ كڕینی رۆبێرتۆ لیڤاندۆڤسكی، یاریزانی پۆڵه‌ندیی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی دیاری كردووه، كه بۆندی ئه‌و یاریزانه له هاوینی 2023 له‌گه‌ڵ یانه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی كۆتایی پێ دێ و خواستی خۆی بۆ رۆیشتن له‌و یانه‌یه ده‌ربڕیوه.
ڕاپۆرته مێدیاییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌رشلۆنه نزیكترین یانه‌یه له ده‌ستخستنی ئه‌و یاریزانه له هاوینی داهاتوو.
رۆژنامه‌ی مۆدندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی كرده‌وه، كه به‌رشلۆنه چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دانوستانه له‌لایه‌ن بایرن میونشنه‌وه بۆ ده‌ستخستنی ئه‌و یاریزانه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆندی فه‌رمی پێشكه‌ش بكا.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه به‌رشلۆنه ده‌یه‌وێ به‌رانبه‌ر 30 ملیۆن یۆرۆ، بۆندی ئه‌و ئه‌ستێره پۆڵه‌ندییه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی یه‌كلا بكاته‌وه.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له‌و باره‌ی كه یانه ئه‌ڵمانییه‌كه داوای پاره‌ی زیاتر بكا، به‌رشلۆنه بڕه‌كه‌ی بۆ 35 ملیۆن یۆرۆ زیاد ده‌كا و له‌و بڕه زیاتر نادات.
رۆژنامه ئیسپانییه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه لیڤاندۆڤسكی ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه مووچه‌كه‌ی له به‌رشلۆنه كه‌م ببێته‌وه، سه‌رچاوه نزیكه‌كان له‌و یاریزانه‌وه ئاشكرایان كردووه، كه ئه‌و یاریزانه ساڵانه له بایرن 22 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام قوربانیی به 6 ملیۆن یۆرۆ ده‌دا له پێناو یاریكردن له كامپ نۆ.
پێشتر یاریزانی پۆڵه‌ندی و یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، ئاشكرای كردبوو، كه یانه‌كه‌ی داوای نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی لێ نه‌كردووه، كه له مانگی شه‌شی ساڵی داهاتوو كۆتایی پێ دێ.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی بڵێدی ئه‌ڵمانی، یاریزانه پۆڵه‌ندییه‌كه، وتبووی: هیچ بۆند و ئۆفهرێكم له یانه‌ی بایرن میونشنه‌وه له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌م پێ نه‌گه‌یشتووه و بڕیاری رۆییشتنم داوه.
ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 33 ساڵانه، دوای یارییه‌كه‌ی نێوان یانه‌كه‌ی و ڤۆڵفسبۆرگ، كه شه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه چوو، خواستی خۆی بۆ نه‌مان له‌و یانه‌یه و ده‌رچوون له یاریگه‌ی ئه‌لیانز ئه‌رینا ده‌ربڕی و ئه‌وه‌شی به به‌رپرسانی یانه‌كه وتووه.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه، بایه‌خه‌كانی بۆ یاریزانی پۆڵه‌ندی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی ده‌ركه‌وت، یانه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ش ده‌یه‌وێ تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه و وه‌ڵامی هه‌یه، یاریزانێكی یانه ئیسپانییه‌كه به ئامانج ده‌گرێت.
یانه ئه‌ڵمانییه‌كه، ده‌یه‌وێ بۆند له‌گه‌ڵ یه‌كێك له یاریزانانی به‌رشلۆنه‌دا واژۆ بكا، ئه‌مه‌ش وه‌كوو وه‌ڵام بۆ هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆششه‌كانی به‌رشلۆنه‌یه له شان لیڤاندۆڤسكی.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ باسی له‌وه كردووه، كه بایرن میونشن، ده‌یه‌وێ عوسمان دێمبلی، یاریزانی فه‌ره‌نسیی یانه كاته‌لۆنییه‌كه بباته ریزه‌كانییه‌وه.
بۆندی دێمبلی له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌دا، له‌م وه‌رزه‌دا كۆتایی پێ دی، یاریزانه‌كه‌ش تا ئێسته ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه له یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه، چوكه بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆری بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی داوا كردووه و به‌رشلۆنه به ده‌میه‌وه نه‌چووه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه دێمیلی یه‌كێكه له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی پلانی به‌رشلۆنه و چاڤیی راهێنه‌ر و نایانه‌وێ له ده‌ست بده‌ن.
سه‌ره‌تا، یانه‌ی به‌رشلۆنه ده‌یویست ئیرلینگ هالاند بباته ریزه‌كانیه‌وه، به‌ڵام ئێسته له هه‌موو كاتێكی تر زیاتر له یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی نزیكه، بۆیه به‌رشلۆنه تا ڕادده‌یه‌كی زۆر بێهیوا بووه له‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بباته ریزه‌كانیه‌وه. دوای هالاند، به‌رشلۆنه ویستی محه‌مه‌د سه‌ڵاح بباته ریزه‌كانیه‌وه، به‌ڵام داوا زۆر و گه‌وره‌كانی ئه‌و یاریزانه میسڕییه، وای كرد بۆنده‌كه سه‌ر نه‌گرێ، هه‌رچه‌نده چاڤی هێرناندێزیش زۆر بایه‌خی به‌و یاریزانه ده‌دا.
به‌رشلۆنه هه‌وڵێكی زۆر ده‌دا بۆ ده‌ستخستنی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن، به‌ڵام یانه ئه‌ڵمانییه‌كه سه‌ره‌تا بیرۆكه‌ی ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، ئێسته‌ش باس له‌وه ده‌كرێ هه‌موو شتێك له‌و رووه‌وه خه‌ریكه كۆتایی بێ و لیڤا ببێته یاریزانی به‌رشلۆنه.