100 ملیۆن لیتر نەوتى سپى بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، “له‌سه‌ر بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌ر له‌ هاتنی وه‌رزی زستان ده‌ستیپێكرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ڕاسپێردراوه‌ 100.000.000 (سه‌د ملیۆن) لیتر نه‌وتی سپی به‌ باشترین كوالێتی دابین بكات”.

بەپێی پلانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، دابەشکردنی نەوتى سپیى بە سێ قۆناغ دەبێت:


قۆناغى یەکەم: دابەشکردنى نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان
قۆناغى دووەم: دابەشکردنى نەوت لە دەوروبەرى شارەکان
قۆناغى سێیەم: دابەشکردنى نەوت لە نێو شارەکان

پشکى هەر پارێزگایەکیش لەو ڕێژە نەوتە سپییەى کە دیارى کراوە، بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
ـ پارێزگای هەولێر: ٤٧.٥ ملیۆن لیتر
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٩.٦ ملیۆن لیتر
ـ پارێزگای دهۆک: ٢٣ ملیۆن لیتر
ـ پارێزگای هەڵەبجە: ٤.٥ ملیۆن لیتر

ئەو بڕە نەوتە سپییەى کە تا ئێستا بۆ پارێزگاکان نێردراوە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
ـ پارێزگاى هەولێر: ٤ ملیۆن و ٣٢٩ هەزار لیتر
ـ پارێزگاى دهۆک: ٣ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار لیتر
ـ پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە: ٢ ملیۆن و ٤٧٨ هەزار لیتر

ھەواڵی زیاتر