سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەشاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتیی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتیی International Financial Corporation (IFC) کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی کار و چالاکییەکانی دامەزراوەکەیان خستەڕوو کە ئەندامی گرووپی بانکی نێودەوڵەتییە.

هەروەها هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە ئەنجامدانی چاکسازی لە کەرتە جیاوازەکاندا بەرز نرخاند.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لە گەڵ کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان کرا.

ھەواڵی زیاتر