گەندەڵی و خراپیی بەڕێوەبردن هەڕەشە لە کەرتی کشتوکاڵی عێراق دەکات

سەرەڕای ئەوەی خاکێکی بەپیتی کشتوکاڵی هەیە، بەڵام گەندەڵی لە عێراق دەستی لە بینەقاقای کشتوکاڵ و کەش و هەوای عێراقیش ناوە، وشکەساڵی و نەبوونی ژێرخانێکی باش هەڕەشە لە ژیانی دانیشتووانی بەشێکی عێراق دەکات .

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی، کێڵگەکانی برنج کە لە ناوەڕاستی مانگی ئایار پڕ ئاو دەکرێن و دەبێت تاوەکو 5 مانگ پڕ ئاو بن ، بەڵام وشکەساڵی هەڕەشە لەو بەرهەمەش دەکات کە وەکو گەنجینەیەکە بۆ عێراق و رەنگە چیدیکە وەکو خۆی نەمێنێتەوە . برنجی دەنک درێژی بۆنداری عێراق لەمێژە لە ژەمە جیاوازەکاندا بەکاردێت و خواردنی سەرەکییە بەڵام پاش سێ ساڵ لە وشکەساڵی و کەمی باران بارین، بەرهەمی گەنمی عێراق تەنیا سیمبولی دەبێت و عێراق بەدوای ئەوەوەیە کە برنج لە دەرەوە زیاتر هاوردە بکات.
ئەبو رەسول لەسەر زەوییە دوو هێکتارییەی وەستاوە و دەڵێ ئەوە زەوییەکەمانە وەکو ئاماژەیەک بۆ خراپی دۆخی ئەو زەوییانە و وشک بوونیان لە گوندی عەباسییەی نەجەف، ئەو دەڵێ:” لەوەتەی منداڵ بووم خەریکی چاندنی برنجی عەمبەر بووین،ئەو کە ئێستا لە تەمەنی 70 ساڵیدایە دەموچاوی لۆچی کەوتووەتە ناو و پیر بووە دەڵێ :” تەنیا بوونی ئاو وا دەکات هەموو ساڵ بتوانین برنج بچێنین، ئاو نەبێت ناتوانین.”
یەدەگی ئاوی عێراق بەپێی گوتەی بەرپرسان زۆر لەوە کەمترە چاوەڕێی دەکەن، هۆکارەکەشی نەبوونی بەنداو و ژێرخانێکی پێویستە لە عێراقدا ، لە رابردوودا ٪70ـی برنجی عێراق لە دیوانییە و نەجەف دەچێنران، لە ئایاردا بەگوتەی جووتیار و بەرپرسان کێلگەی چێنراوی برنج لە عێراق تەنیا هەزار هێکتار لە هەردوو پارێزگا ماوەتەوە، کەمی ئاو وای کردووە تەنانەت چاندن و دروێنەی گەنمیش لە عێراق کەمببێتەوە .
عێراق کە بە وڵاتی دوو رووبارەکە ناسراوە،سەرەڕای ئەو دوو دەریایە بەڵام لە بێ ئاویدا دەناڵێنێت، گۆڕانی کەش و هەوا یەکێکە لەو پرسانەی زۆرترین کاریگەری لەسەر عێراق هەبووە، لێکەوتەکانی ئەو دۆخە خۆڵبارینی چڕ ، کەمی باران بارین و گرتنەوەی ئاوە لەلایەن ئێران و تورکیا .
هەردوو رووباری دیجلە و فورات لە تورکیا و سووریاەوە دەرژێنە عێراق هەروەها ئاوی دیکە لە ئێرانەوە،بەڵام دروستکردنی بەنداوەکان وایکردووە بڕی ئاوی رژاو کەمببێتەوە م ئاوی رژاو لە رووباری فوراتەوە یەک لەسەر سێی لەدەستداوە، جووتیاران لە عێراق ئێستا لە خراپتربوونی دۆخەکە دەترسن .
حەسوون، ئەندازیارێکی کشتوکاڵە و دەڵێ:” دەزانین لە ساڵانی داهاتوو ئاوی عێراق کەمتریش دەبێتەوە ،بەڵام سەرەڕای ئەوەش ‌هێشتا هیچ نەکراوە .”
بەڵام کەرتی کشتوکاڵ تاکە کەرت نییە کە ژێرخانەکەی پێویستی بە دروستکردنەوە بێت، گەندەڵی و بە هەدەردانی پارە زۆربەی سێکتەرەکانی پەک خستووە و هەموویان دۆخیان خراپە ، حەسوون دەڵێ جاران عێراق بازاڕێکی گەورەی دراوسێکانی بوو بەڵام ئێستا هەموو شتەکانی هاوردەی تورکیا و ئێرانە.
ساڵی رابردوو کەرتی کشتوکاڵی لە عێراق ٪17.5 بەرهەمی کەمتر بوو،بەهۆی وشکەساڵی و نەبوونی کارەبا ،بەوهۆیەشەوە پێویستی و خۆراک لە عێراق گران بووە .
بە گوێرەی راپۆرتی ناوەندە جیهانییەکان ، کشتوکاڵ دووەم کەرتە لە عێراق لە دوای وزە لە بەرهەمهێنانی ناوخۆییدا،٪20ـی دانیشتووان پشتی پێدەبەن ، بەڵام وشکەساڵی و گەندەڵی و نەبوونی ژێرخان خەریکە هەزاران کەس برسی دەکات.

ھەواڵی زیاتر