رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
لیڤاندۆڤسكی: بایرن میونشن داوای نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی لێ نه‌كردووم
یاریزانی پۆڵه‌ندی و یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، ئاشكرای كرد، كه یانه‌كه‌ی داوای نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی لێ نه‌كردووه، كه له مانگی شه‌شی ساڵی داهاتوو كۆتایی پێ دی.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی بڵێدی ئه‌ڵمانی، یاریزانه پۆڵه‌ندییه‌كه، وتی: هیچ بۆند و ئۆفهرێكم له یانه‌ی بایرن میونشنه‌وه له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌م پێ نه‌گه‌یشتووه و بڕیاری رۆییشتنم داوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئێمه پێویستمان به چاره‌سه‌رێكی گونجاوه بۆ من و یانه‌كه‌شم.
له‌لای خۆیه‌وه، فابریزیۆ رۆمانۆ، شاره‌زای بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، گوتی: هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نزیكی نێوان لیڤا و بریكاره‌كه‌ی نییه، به‌ڵام بریكاره‌كه‌ی گووشاری لێی كردووه، كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ نرخ وبه‌های گواستنه‌وه‌ی لیڤاندۆڤسكی بزانێ.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و یاریزانه بچێته یانه‌ی به‌رشلۆنه، كه ئه‌و یانه‌یه‌ش گرنگیی پێ ده‌دا و ئاماژه‌كانی ئه‌و گرنگیپێدانه ده‌ركه‌وتوون، به تایبه‌ت له چه‌ند هه‌فته‌ی كه‌می رابردوودا، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له‌و یاریزانه كردووه، كه بیر له‌وه بكاته‌وه داوای وازهێنان بكا.
ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 33 ساڵانه، دوای یارییه‌كه‌ی نێوان یانه‌كه‌ی و ڤۆڵفسبۆرگ، كه شه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه چوو، خواستی خۆی بۆ نه‌مان له‌و یانه‌یه و ده‌رچوون له یاریگه‌ی ئه‌لیانز ئه‌رینا ده‌ربڕی و ئه‌وه‌شی به به‌رپرسانی یانه‌كه وتووه.
بایرن میونشن وه‌ڵامی خێرای به‌رشلۆنه ده‌داته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه، بایه‌خه‌كانی بۆ یاریزانی پۆڵه‌ندی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی ده‌ركه‌وت، یانه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ش ده‌یه‌وێ تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه و وه‌ڵامی هه‌یه، یاریزانێكی یانه ئیسپانییه‌كه به ئامانج ده‌گرێت.
یانه ئه‌ڵمانییه‌كه، ده‌یه‌وێ بۆند له‌گه‌ڵ یه‌كێك له یاریزانانی به‌رشلۆنه‌دا واژۆ بكا، ئه‌مه‌ش وه‌كوو وه‌ڵام بۆ هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆششه‌كانی به‌رشلۆنه‌یه له شان لیڤاندۆڤسكی.
شه‌ممه‌ی ڕابردوو، لیڤا رایگه‌یاند، كه ده‌یه‌وێ له یانه‌كه‌ی بڕوا، چاودێران وای لێك ده‌ده‌نه‌وه، هۆی رۆییشتنی ئه‌و یاریزانه، بۆ هه‌وڵ و خواسته‌كانی به‌رشلۆنه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ده‌یه‌وێ ئه‌و یاریزانه بباته ریزه‌كانیه‌وه و چه‌ندان ڕاپۆرتیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و هێرشبه‌ره پۆڵه‌ندییه له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه گه‌یشتووه‌ته ڕێككه‌وتنیش.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ باسی له‌وه كردووه، كه بایرن میونشن، ده‌یه‌وێ عوسمان دێمبلی، یاریزانی فه‌ره‌نسیی یانه كاته‌لۆنییه‌كه بباته ریزه‌كانییه‌وه.
بۆندی دێمبلی له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌دا، له‌م وه‌رزه‌دا كۆتایی پێ دی، یاریزانه‌كه‌ش تا ئێسته ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه له یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه، چوكه بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆری بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی داوا كردووه و به‌رشلۆنه به ده‌میه‌وه نه‌چووه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه دێمیلی یه‌كێكه له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی پلانی به‌رشلۆنه و چاڤیی راهێنه‌ر و نایانه‌وێ له ده‌ست بده‌ن.
سه‌ره‌تا، یانه‌ی به‌رشلۆنه ده‌یویست ئیرلینگ هالاند بباته ریزه‌كانیه‌وه، به‌ڵام ئێسته له هه‌موو كاتێكی تر زیاتر له یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی نزیكه، بۆیه به‌رشلۆنه تا ڕادده‌یه‌كی زۆر بێهیوا بووه له‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بباته ریزه‌كانیه‌وه. دوای هالاند، به‌رشلۆنه ویستی محه‌مه‌د سه‌ڵاح بباته ریزه‌كانیه‌وه، به‌ڵام داوا زۆر و گه‌وره‌كانی ئه‌و یاریزانه میسڕییه، وای كرد بۆنده‌كه سه‌ر نه‌گرێ، هه‌رچه‌نده چاڤی هێرناندێزیش زۆر بایه‌خی به‌و یاریزانه ده‌دا.
به‌رشلۆنه هه‌وڵێكی زۆر ده‌دا بۆ ده‌ستخستنی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن، به‌ڵام یانه ئه‌ڵمانییه‌كه سه‌ره‌تا بیرۆكه‌ی ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، ئێسته‌ش باس له‌وه ده‌كرێ هه‌موو شتێك له‌و رووه‌وه خه‌ریكه كۆتایی بێ و لیڤا ببێته یاریزانی به‌رشلۆنه.