سلێمانی..  دوو كەس لە باخێکى سیتەک ژنێك بەفیشەك بریندار دەکەن و جێی ده‌هێڵن

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، لە ڕوداوێكداو دوای ئەوەی دەنگی تەقە بیسترا لەیەكێك لە باخەكانی سیتەك ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت كە ژنێك بەفیشەك بریندار كراوە ، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دەستگیركركدنی تۆمەتباران دەستیپێكردوو سەرنجام توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێك لە جۆری دەمانچە كە تەقەی پێكرابوو.
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت، لە ئێستا هەردوو تۆمەتبار (ف ، ع ، م لە دایكبووی 2002 ) و (ع ، م ،ح لەدایكبووی 1983 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە چالاكییەكی تردا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەچەقۆ هێرشی كردبووە سەر هاوڵاتییەك و برینداری كردبوو دواتر هەڵاتبوو .
راشیده‌گه‌یه‌نن، لەئێستادا تۆمەتبار (ر ، ع ، س لەدایكبووی 1999 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

ھەواڵی زیاتر