پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی رادەگیرێن

بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی راگەیاند، بەهۆی ‏خۆڵبارینەوە سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی راگیراون.‏ بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی راگەیاند، هەموو گەشتەكانی فڕۆكەخانەی ‏سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 16-05-2022 بەهۆی خۆڵبارینەوە ‏راگیراون گوتیشی، “كاتی دەستپێكردنەوەی نادیارە، كەی خۆڵبارین تەواو ‏بوو گەشتەكان دەستپێدەكاتەوە”.‏ گەشتەكانی ئەمڕۆی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ رۆیشتن بۆ بەسڕە، دوبەی ‌و ‏بەغدا بووە ‌و بۆ هاتووانیش لە بەغدا‌ و بەسڕە ‌و دووبەیەوە بووە.‏