هاودەنگ فاروق
سەردانەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بۆ ئیمارات و دیدار و کۆبوونەوە و لێکتێگەیشتنەکانیان بە ئاستێک فراوان بووە، کە لە پەیوەندیی دیپلۆماســـی و سیاســـی و وزە و ئابوورییەوە هەڵکشاوە بۆ پەیوەندییەكی ئاستبەرز و پتەوی كۆمەڵایەتییش؛ جیاواز لەوەش دۆستایەتییەکی مێژوویی و بەهێز هەیە لە نێوان سەرکردایەتیی میرنشـــینی ئیمارات و سەرکردایەتیی كوردستاندا، بناغەی دامەزرێنەری ئەم پەیوەندییە دێرین و پتەوەش سەرۆک مەسعود بارزانیە.
بـــەر لە هەر ئیعتیبارێكی دی، لە ئیماراتدا نەریتی كۆمەڵایەتی و هاوســـۆزی لە تەنگانەدا گرینگە و حســـابی وردی لەسەر دەكرێت. نەریتە كۆمەڵایەتییەكان، وەك مردنی سەركردەكان، یان ئاهەنگی هاوســـەرگیریی شازادەكان، دەبنە مەراســـیمی گەورەی نیشتمانی و دیپلۆماتیک و، لە ئایندەشـــدا بەشداریكردن لەو ڕێوڕەسمانەدا، حســـابی متمانەی وردی سیاسیی لەسەر دەكرێت.
لـــە بەیاننامەکـــەی حكوومەتـــی كوەیت بۆ مردنـــی (خەلیفە بن زاید) بـــە ڕوونی باس لە هەڵوێستەكانی وی كرابوو لە سەردەمی داگیركردنی كوەیتدا؛ هەروەها باس لەوەش كرابوو كە شەهامەتی خەلیفە بن زاید وەك نەریتێكی ڕەسەنی كۆمەڵایەتی، لە سەردەمی داگیركاریەکەی ئێراق لە كوەیت بوو بەهۆی جەمسەرگیرییەكی گەورەی جیهانی و کۆتاییهێنان بە داگیركرانی ئێراق.
لێرەدا دەگەینە ئەو ڕاســـتییەی كە بنەماڵە دەســـتەڵاتدارەكانی كەنداو، حسابی زۆر ورد و ئایندەی ڕاســـتەقینە لەســـەر نەریت و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان دەکەن، یەكێك لە ڕوكنە ســـەرەكییەكانی ڕێبازی بارزانی بەهاناوەچوون و هاوســـۆزییە بۆ دۆستەكان لە ڕۆژانی سەخت و تەنگانەدا؛ ســـەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حكوومەتیش، زۆر ژیرانە و وردبینانە و دووربینانە، توانیویانە لە بایەخی ئەو نەریتانە تێبگەن و هەوڵیان داوە لە ڕێوڕەســـمەكانیاندا بەشدار بن، چونكە دڵنیاین لە ســـەردەمی نوێدا، هێزە ئابوورییەكانی كەنداو، قسەی سەرەتا و كۆتایییان دەبێ لە ململانێكانی ئابووری و وزەی ناوچەکە و جەمســـەربەندی و هەژمونی زلهێزەكاندا و، ئیماراتیش چەقی جەوهەریی هاوكێشەكانە.