مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیماراتەوە پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی لە شێخ محەمەد بن زاید و بنەماڵەکەیان و سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن بۆ کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی کۆچکردووی ئیمارات و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها پیرۆزبایی لە شێخ محەمەد بن زاید کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی نوێی ئیمارات و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.