سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی سەرۆکی پێشووتری ئیمارات و پیرۆزباییکردن لە سەرۆکی نوێ بەبۆنەی هەڵبژاردنی، گەیشتە ئیمارات.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی شێخ خەلیفە بن زاید و پیرۆزباییکردن لە محەمەد بن زاید بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئیمارات گەیشتە ئەبوزەبی.
دوێنێ هه‌ینی شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان سه‌رۆكی ئیمارات له ته‌مه‌نی 73 ساڵی كۆچی دواییكرد، به‌م بۆنه‌وه 40 ڕۆژ ماته‌مینی له ته‌واوی وڵاته‌كه ڕاگه‌یه‌نرا.
سەرۆکی حکوومەت له تویتێكدا ڕایگه‌یاند “به‌م بۆنه خامناكه‌وه به‌ناوی خۆم و گه‌لی كوردستان سه‌ره‌خۆشی ڕاده‌گه‌یه‌نم بۆ كۆچی دوایی كۆچكردوو كه ته‌واوی ژیانی خۆی ته‌رخان كردبوو بۆ خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌ی و مرۆڤایه‌تی.”