هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە محەمەد بن زاید دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هەڵبژاردنی محەمەد بن زاید وەک سەرۆکی ئیمارات، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.

مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پیرۆزبایی لە محەمەد بن زاید کرد و نووسیویەتی: بەبۆنەی هەڵبژاردنی شێخ محەمەد بن زاید،  وەک سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزیان دەکەم و چاوەڕێی پتەوکردنی پەیوەندییە بە‌هێزەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات دەکەم، و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ دەخوازم”.