حكوومه‌تی هه‌رێم 26 پڕۆژه‌ی جۆراوی خزمه‌تگوزاری له‌ دهۆك جێ به‌جێ ده‌كات

١٥ خولەک لەمەوپێشکاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (180 وشە)A 100% A


 قایمقامی قەزای ناوەندی دھۆک رایگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی10 ملیار دیناری دیکەی بۆ دھۆک تەرخانکردووە، کە 26 پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری پێ ئەنجامدەدرێت، کە ھەموو سێکتەرەکان لە خۆدەگرێت.

جەھوەر عەلی، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند : جگە لەو پڕۆژانەی لە ساڵی ڕابردوو لە دھۆک ئەنجامدران کە بەگوژمەی 12 ملیار دینار بوو، ئێستا رەزامەندی لەسەر 10 ملیار و 132 ملیۆن دیناری دیکە بۆ دھۆک دراوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە، کە 26 پڕۆژەیە و پارەکە تەرخانکراوە و جگە لەوەش لیستێکی دیکەی پڕۆژە ئامادەکراوە و دەرخستەیان بۆ ئامادە دەکەین، کە 20 ملیار دیناری دیکەمان بۆ تەرخانکراوە ئەوە بۆ قۆناغی دیکەیە، کە رەزامەندی سەرەتایی بۆ ئەوەش دراوە لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆیە ئێمەش لە ڕێگەی بەشی ئەندازیاری و بەرێوبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاری خۆمان کردووە، ئەوانەش زۆرینەی دروستکردنی ڕێگا ناوخۆیەکان و گوندەکان دەگرێتەوە.

جەھوەر عەلی  راشیگه‌یاندووه‌: پڕۆژەکانیش کە ئەنجامدەدرێن ھەموو بەڕێوەبەرایەتی ئێمە لە سنووری دھۆک دەگرێتەوە، شارەوانی سەرەکی  و شارەوانیەکانی دیکە، وەکو زاویتە و مانگێشکێ و ڕێگای گوندەکان و ئاو و ئاوەڕۆ، کارەبا و پەروەردە.

ناوبراو وتیشی: “ئێمە کەموکوری زۆرمان لە ڕێگاکان ھەیە، بۆیە زیاتر جەخت لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژە بۆ ڕێگای گەڕەک و گوندەکان دەکەینەوە

ھەواڵی زیاتر