پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند كه‌  به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هاووڵاتییانی بێزارده‌كرد. 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14/5/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگاى هه‌ولێر، له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: “به‌شی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوای ئاگادارکردنەوەیان کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (دۆج)ى بێ تابلۆ، بە شەقامەکاندا دەسووڕێتەوە و هاووڵاتییان بێزار دەکات، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرت، شۆفێرەکەشیان بە ناوی (م. ک. ح) دەستگیر کرد”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو و ئۆتۆمبێلەکەی، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەکان، ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل کران.

ھەواڵی زیاتر