سهرۆك مهسعود بارزانی، له پهیامێكدا سهرهخۆشی و هاوخهمی بۆ كۆچی دوایی سهرۆكی ئیمارات دهردهبڕی و رایگهیاند، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی شێخ محەمەد بن زاید بن سوڵتان ئال-نەھیان و گەلی ئیمارات دەکەم.
له پهیامهكهی سهرۆك بارزانیدا هاتووه: دڵنیاین بە هەوڵی هەڤاڵەکانی لە سەرکردایەتی دەوڵەت و گەلەکەی، بەردەوام دەبن لەسەر رێگه راستەقینەکەی خوالێخۆشبوو. خودا گەلی ئیمارات و سەرکردایەتیەکەی بپارێزێت.
دهقی پهیامهكهی سهرۆك مهسعود بارزانی:
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال-نەھیان سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوومان پێگەیشت.
لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە رەحمەتی خۆی شاد بکات و جێگای بەھەشتی بەرین بێت.
پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی شێخ محەممەد بن زاید بن سوڵتان ئال-نەھیان و گەلی ئیمارات دەکەم، دڵنیاین بە هەوڵی هەڤاڵەکانی لە سەرکردایەتی دەوڵەت و گەلەکەی، بەردەوام دەبن لەسەر رێگه راستەقینەکەی خوالێخۆشبوو.
خودا گەلی ئیمارات و سەرکردایەتیەکەی بپارێزێت.
انا للە وانا الیه راجعون
مسعود بارزانی
13ـی ئایاری 2022