هاتووچۆی سلێمانی رایگهیاند: گۆڕینی تابلۆی كۆنی ئۆتۆمبێل بە تابلۆ نوێكە دەستیپێكرد و داوا لە شۆفێران دەكات سەردانیان بكەن بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان.
دهقی ئاگادارییهكه:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بەرێز دەکات، ئەو شۆفێرانەی خوازیارن بە گۆڕینی تابلۆی ئوتومبیلەکانیان لە تابلۆی شێوازی کۆن بۆ تابلۆی نوێ دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بەمەبەستی ڕایی کردنی داواکارییەکان و وەرگرتنی تابلۆی نوێ