چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بەهۆی تەقینی سیستەمی غازەوە کافتریایەک لە سلێمانی داڕوخا

کەمێک پێش ئێستا سیستەمی غازی کافتریایەک لە شەقامێکی قەرەباڵخی شاری سلێمانی تەقییەوە و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە.

سەرچاوەیەک لە سلێمانی رایگەیاند: دەنگی تەقینەوەکەی درەنگانی ئەمشەوی شەقامی سەھۆڵەکەی پارێزگای سلێمانی، تەقینی سیستەمی غاز بووە لە کافتریایەک.

ڕاشیگەیاند: تەقینی ئەو سیستەمی غازە لە کافتریایەک ڕوویداوە و بووەتە ھۆی داڕووخانی کافتریایەکە و زیانی بە چەند باڵەخەنەیەکی نزیک لە کافتریاکە گەیاندووە، لەبارەی زیانە گیانییەکانیش ئاماژەی بەوە دا کە تاوەکو ئێستا بەتەواوی نەزانراوە، بەڵام باس لەوە دەکرێت کە زیاتر لە 10 برینداری لێکەوتووەتەوە.

لەبارەی ھۆکاری تەقینی سیستەمی غازەکە ئاماژە بەوەش درا کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ڕووداوەکە بەھۆی لێچوونی غازەوە ڕوویداوە.